داب و نەریت بەربەستی بەردەم پێدانی مافی میراتی رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 02.06.2026 · 2 (67) · 52-68
DOI: 10.56422/jka.2.67.963 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, online erschienen am 02.06.2026. Verfasst von حەبیب مستەفا und 1 weiteren Autor:innen.
Abstract (Originalsprache)
پوختە وەرگرتنی بەرکەوتەی میرات ئەو مافەیە کە بە پێی یاسا بۆ هەر دوو رەگەزی نێر و مێ جێگیرکراوە لە سەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی، بەڵام لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان، بە هۆی پەیڕەوکردنی داب ونەریت، رەگەزی مێ لەو مافە بێبەش بووە. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لە روانگەی مێژووی یاسا و ئەنترۆپۆلۆژیای یاسایی ئەوا رۆڵی داب ونە ریت لە بارەی دابەشکردنی میرات لە کۆمەڵگای کونی کوردیدا روون دەکاتەوە، لە ژیر رۆشنایی رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ژمارەیەک لە گوندەکانی کوردستان لە ساڵانی شەستەکان، بە ئامانجی خستنەڕووی هۆکارەکانی بنیاتنەری بەربەستی داب و نەریت لە بەرەدم پێدانی مافی میرات بە رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستاندا. ئەم توێژینەوەیە بە گرتنەبەری میتۆدەکانی شیکاری، مێژووی،و مەیدانی، بە سود وەرگرتن لە سەرچاوەی پێویست و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵ ژمارەیەک لە خەڵکی گوندنشین، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە دابەشکردنی میرات بە تەواوی بەستراو بووە بە دوو هۆکار: سروشتی خێزان و سیستەمی ئابووری گوند، کە هەردووکیان لە ژێر کاریگەری کولتووری باوکسالاری تێکهەڵکێشی یەکتر و بنیاتنەری بەربەستی داب و نەریت بوون لە بەردەم رەگەزی مێ بۆ وەرگرتنی بەرکەوتەی میراتی. وشە سەرەکییەکان : میرات، ڕەگەزی مێ، باوکسالاری، داب و نەریت، کۆمەڵگای گوندنشین.
Zitieren
APA
مستەفا, ح., & شەریف, ر. (2026). داب و نەریت بەربەستی بەردەم پێدانی مافی میراتی رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(67), 52-68. https://doi.org/10.56422/jka.2.67.963
Vancouver
مستەفا ح, شەریف ر. داب و نەریت بەربەستی بەردەم پێدانی مافی میراتی رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026;2(67):52-68. doi:10.56422/jka.2.67.963
BibTeX
@article{2026,
author = {مستەفا, حەبیب and شەریف, رەزوان},
title = {داب و نەریت بەربەستی بەردەم پێدانی مافی میراتی رەگەزی مێ لە کۆمەڵگای گوندنشینی کوردستان},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
volume = {2},
number = {67},
pages = {52--68},
doi = {10.56422/jka.2.67.963}
}
EUVIMED