بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بازاڕگەریی دیجیتاڵیدا لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتی لەسەر دەرفەت و ئاڵنگارییەکان لە هەرێمی کوردستان
Aran Journal for Language and Humanities · 25.07.2026 · 2 (3)
DOI: 10.24271/arn.2026.8430.1250 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Aran Journal for Language and Humanities, online erschienen am 30.07.2026.
Abstract (Originalsprache)
لە سەردەمی شۆڕشی دیجیتاڵیدا، زیرەکیی دەستکرد (AI) بە خێرایی بواری بازاڕگەریی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی جیهان دادەڕێژێتەوە. گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە تیشک دەخاتە سەر ژینگەی بازرگانیی هەرێمی کوردستان کە خاوەن تایبەتمەندیی کولتووری و زمانەوانیی خۆیەتی. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەوەدا دەبینرێتەوە کە سەرەڕای گەشەسەندنەکان، تێگەیشتنێکی سیستەماتیک و قووڵ لەبارەی دەرفەت و ئاڵنگارییە ڕاستەقینەکانی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا سنووردارە. ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە شیکردنەوەی دەرفەتەکان و دەستنیشانکردنی ئەو بەربەستە تەکنییکی و مرۆییانەیە کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی AI. بۆ ئەم مەبەستە، توێژینەوەکە پشت بە میتۆدی چۆنایەتی (Qualitative Method) دەبەستێت و داتاکان لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی قووڵ لەگەڵ نموونەیەکی (١٧) کەسی لە پسپۆڕان و شارەزایانی بوارەکانی بازاڕگەری، تەکنەلۆژیای زانیاری، و ئەکادیمیا کۆکراونەتەوە.دەرەنجامەکان دەریدەخەن کە دەرفەتە سەرەکییەکان لە زیادکردنی کارایی، گێڕانەوەی کات، و بەرزکردنەوەی کوالیتیی ناوەڕۆکدا خۆیان دەبیننەوە. لە بەرامبەردا، ئاڵنگارییە گەورەکان بریتین لە بەربەستی زمانی کوردی لە سیستەمە جیهانییەکاندا، کەمیی شارەزایی تەکنیکی، نزمیی هۆشیاریی ستراتیژی، و "قەیرانی متمانە" بە ئەنجامەکانی AI. هەروەها توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییە ئەخلاقییەکانی وەک داهاتووی کار و ئەو بێبایەخییەی کە بەرامبەر پاراستنی داتای تایبەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەیە. توێژینەوەکە بەو ئەنجامە دەگات و ڕاسپاردە دەکات کە بۆ سوودوەرگرتنی تەواو لە AI، پێویستە ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی، توانای مرۆیی، و داڕشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی و ئەخلاقیی گونجاو بێتە کایەوە.
Zitieren
APA
(2026). بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بازاڕگەریی دیجیتاڵیدا لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتی لەسەر دەرفەت و ئاڵنگارییەکان لە هەرێمی کوردستان. Aran Journal for Language and Humanities, 2(3). https://doi.org/10.24271/arn.2026.8430.1250
Vancouver
بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بازاڕگەریی دیجیتاڵیدا لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتی لەسەر دەرفەت و ئاڵنگارییەکان لە هەرێمی کوردستان. Aran Journal for Language and Humanities. 2026;2(3). doi:10.24271/arn.2026.8430.1250
BibTeX
@article{euvimed2026,
title = {بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بازاڕگەریی دیجیتاڵیدا لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتی لەسەر دەرفەت و ئاڵنگارییەکان لە هەرێمی کوردستان},
journal = {Aran Journal for Language and Humanities},
year = {2026},
volume = {2},
number = {3},
doi = {10.24271/arn.2026.8430.1250}
}
EUVIMED