EUVIMEDEUVIMED entdecken
Crossref

سامانە کانزاییەکان لە باشورى کوردستان(١٨٥١-١٩١٤)

خالد مەحموود, پشکۆ حەمە طاهر

گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 02.06.2026 · 2 (67) · 129-145

DOI: 10.56422/jka.2.67.965 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, online erschienen am 02.06.2026. Verfasst von خالد مەحموود und 1 weiteren Autor:innen.

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

سامانە کانزاییەکان لە گرنگترین سەرچاوە ئابورییەکان بوون کە دەوڵەتی عوسمانی لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانیدا گرنگى پێدەدا، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی سەرەکی بوون بۆ داهاتی باج و پاڵپشتی ئابوری دەوڵەتیان دەکرد. ناوچەکانى باشورى کوردستان بەهۆی زۆری کانزا جۆراوجۆرەکانی وەک خەڵوز و نەوت و کانزا ژێر زەمینییەکانى ترەوە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە: دۆخی سامانە کانزاکانییەکان لە ناوچەکانى باشورى کوردستان لە ماوەی (185١-1914ی زایینی)دا چۆن بوو؟ ڕوانینى عوسمانییەکان سەبارەت بە قۆرخکردنیان چۆن بوو؟ ئەو هۆکارانە چی بوون کە سەرەڕای هەمەجۆریی و دەوڵەمەندی ناوچەکە بە کانزاکان، بەڵام سەرمایەگوزاری تێیدا زۆر سنوورداربوو؟ توێژینەوەکە ڕێبازێکی مێژوویی وەسفیی-شیکاریی پەێڕەودەکات، زیاتریش پشتی بە بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانى عوسمانی و ساڵنامەکان و ڕاپۆرتی گەشتیاران و نێردە بیانییەکان بەستووە، بۆ پێداچوونەوە بە جۆرەکانی ئەو کانزایانەی کە دۆزراونەتەوە، شێوازەکانی قۆرخکردنی ناوخۆیییان، سیاسەتی باجی عوسمانی و ململانێی نێودەوڵەتی لەسەر جیاوگى نەوت، وەک کانزایەکى هەرە گرنگ کە لە کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەهەمەوە سەرنجى بیانییەکان ڕادەکێشێت، بەمەش دیوێکى گرنگی مێژووی ئابوری ئەم ناوچە گرنگە لە کۆتاییەکانى سەردەمی عوسمانی ڕووندەبێتەوە.

Zitieren

APA

مەحموود, خ., & طاهر, پ. ح. (2026). سامانە کانزاییەکان لە باشورى کوردستان(١٨٥١-١٩١٤). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(67), 129-145. https://doi.org/10.56422/jka.2.67.965

Vancouver

مەحموود خ, طاهر پح. سامانە کانزاییەکان لە باشورى کوردستان(١٨٥١-١٩١٤). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026;2(67):129-145. doi:10.56422/jka.2.67.965

BibTeX
@article{2026,
  author = {مەحموود, خالد and طاهر, پشکۆ حەمە},
  title = {سامانە کانزاییەکان لە باشورى کوردستان(١٨٥١-١٩١٤)},
  journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
  year = {2026},
  volume = {2},
  number = {67},
  pages = {129--145},
  doi = {10.56422/jka.2.67.965}
}
Kostenlos starten →