EUVIMEDEUVIMED entdecken
Open Access · CC BY 4.0

میدیای دیجیتاڵی: گەورەکردنی ئەلگۆریتمیی وتاری ڕق و کاریگەریی لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان

Hemin Amen Jalal Shwani, Tahir Haso Zebari

Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.04.2026 · 30 (SpB) · 204-229

DOI: 10.21271/zjhs.30.spb.10 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.04.2026. Verfasst von Hemin Amen Jalal Shwani und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئەم توێژینەوەیە کێشەی " میدیای دیجیتاڵی: گەورەکردنی ئەلگۆریتمیی وتاری ڕق و و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەیەکی فرەپێکهاتەى وەک هەرێمی کوردستاندا شیدەکاتەوە"، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دیاریکردنی ڕۆڵی ئەلگۆریتمەکان لە قووڵکردنەوەی جەمسەرگیری و هەڕەشەکردن لە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان. توێژینەوەکە میتۆدى ڕووپێوی (Survey) بەکارهێناوە و کەرەستەی سەرەکی بریتی بووە لە لە پێوەرێکى ئەلیکترۆنی کە چەندین بڕگەى بۆ "بەرکەوتن بە وتاری ڕق و کینە" و "باوەڕبوون بە پێکەوەژیان" لەخۆگرتبووە، داتاکانى لە نموونەیەکی نا-ئەگەری بە قەبارەی (488) بەکارهێنەری میدیای دیجیتاڵی لە سەرانسەری هەرێم کۆکراوەتەوە. ئامرازە ئامارییەکانی بەرنامەی( SPSS)، وەک شیکاریی پەیوەندی و پاشەکشەی فرەلایەنەى بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەکارهێنراون. گرنگترین دەرەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت پەیوەندییەکی ئەرێنیی لاواز لەنێوان بەرکەوتن بە وتاری ڕق و کینە و باوەڕبوون بە پێکەوەژیاندا هەیە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ دیاردەی "کاردانەوەی بەرگریکارانە" لەناو کۆمەڵگەدا. هەروەها دەرکەوت بەهێزترین فاکتەرە کاریگەرەکان بریتین لە "شوێنی نیشتەجێبوون" و "نەتەوە"، لە کاتێکدا کاریگەریی خودی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکان مانادار نەبوو. ئەمەش ئەوە دەردەخات میدیای دیجیتاڵی زیاتر ئاوێنەی واقیعی سیاسی و جوگرافییە نەک دروستکەری سەرەکیی هەڵوێستەکان، هەروەها دەرکەوت میدیای دیجیتاڵی وەک ئامرازێک بۆ هەڕەشەکردن لە یەکانگیریی کۆمەڵایەتی بەکاردێت، بەڵام لە کاردانەوەدا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی باوەڕ بە "پێکەوەژیان" کە پایەیەکی سەرەکیی یەکانگیرییە.

Zitieren

APA

Shwani, H. A. J., & Zebari, T. H. (2026). میدیای دیجیتاڵی: گەورەکردنی ئەلگۆریتمیی وتاری ڕق و کاریگەریی لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(SpB), 204-229. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.spb.10

Vancouver

Shwani HAJ, Zebari TH. میدیای دیجیتاڵی: گەورەکردنی ئەلگۆریتمیی وتاری ڕق و کاریگەریی لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(SpB):204-229. doi:10.21271/zjhs.30.spb.10

BibTeX
@article{Shwani2026,
  author = {Shwani, Hemin Amen Jalal and Zebari, Tahir Haso},
  title = {میدیای دیجیتاڵی: گەورەکردنی ئەلگۆریتمیی وتاری ڕق و کاریگەریی لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان},
  journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
  year = {2026},
  volume = {30},
  number = {SpB},
  pages = {204--229},
  doi = {10.21271/zjhs.30.spb.10}
}
Kostenlos starten →