EUVIMEDEUVIMED entdecken
Crossref

ڕۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣)

Magid Aziz

گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 01.03.2026 · 1 (66) · 13-30

DOI: 10.56422/jka.1.66.953 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, online erschienen am 01.03.2026. Verfasst von Magid Aziz.

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئەم توێژینەوەیە باس لە رۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە رۆژنامەگەریی کوردی و گەشەپێدانی بیری ناسیۆنالیستی کوردی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەکات. تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی ئەو سەروتارانەی کە لە رۆژنامەی "رۆژی کوردستان" دا نووسیونی، توێژینەوەکە دەریدەخات کە شێخ نووری رۆژنامەگەریی وەک پلاتفۆرمێک بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی. توێژینەوەکە لەسێ تەوەرەدا هزری شێخ نووری شیکردۆتەوە: ناسیۆنالیزمی ڕۆمانسی، داروینیزمی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەت و خەڵک. لە تەوەری یەکەمدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگدانی شێخ نووری بە زمان، مێژوو و میراتی هاوبەش لە بنیاتنانی ناسنامەی نەتەوەیی. لە تەوەری دووەمدا ئەوە خراوەتەڕوو کە چۆن ئەو لەرێگەی تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتیەوە خەباتی بۆ مانەوەی کورد کردووە لەسەر گۆڕەپانی ململانێکاندا، لە تەوەری سێیەمدا شێخ نووری باس لە پەیوەندی نێوان حکومەت و گەل دەکات. توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو سەروتارانەی شێخ نووری نووسیونی وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی گرنگ تەماشا بکرێین کە ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی بیری ناسیۆنالیستی کورد لەو ماوەیەدا و دیدگای پێشکەوتنخوازانەی ئەو بۆ داهاتووی نەتەوەی کورد دەردەخات.

Zitieren

APA

Aziz, M. (2026). ڕۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 1(66), 13-30. https://doi.org/10.56422/jka.1.66.953

Vancouver

Aziz M. ڕۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026;1(66):13-30. doi:10.56422/jka.1.66.953

BibTeX
@article{Aziz2026,
  author = {Aziz, Magid},
  title = {ڕۆڵی شێخ نووری شێخ ساڵح لە پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی شیکردنەوەی ناوەڕۆکی سەروتارەکانی "رۆژی کوردستان" (١٥ تشرینی یەکەم ١٩٢٢-٣ مارتی ١٩٢٣)},
  journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
  year = {2026},
  volume = {1},
  number = {66},
  pages = {13--30},
  doi = {10.56422/jka.1.66.953}
}
Kostenlos starten →