كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی
Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education · 25.12.2025 · 1 (2) · 67-92
DOI: 10.21271/mj.1.2.4 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, online erschienen am 25.12.2025. Verfasst von Bekhal Tawfeeq Baker und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
ئامانجی توێژینەوەکە زانینی کاریگەریی فێرکردنی هاوبەش بوو لەسەر ی فێرخوازانی کچ لەپۆلی حەفتەمی بنەڕەتی لە بابەتی زانست بۆ هەمووان و پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. بۆ دڵنیابوون لە ئامانجی توێژینەوەکە گریمانەی سفری دانران بۆ بەراوردکردنی نێوان کۆمەڵەی ئەزموونی و کۆنترۆڵ لە تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.توێژینەوەکە سنووردار کرا لە قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥). توێژەر پشتی بەست بە نەخشەسازی ئەزموونی بۆ هەردوو کۆمەڵەی (ئەزموونی و کۆنترۆڵ)، کۆمەڵەی ئەزموونی بە شێوازی فێرکردنی هاوبەش وانەیان خوێند و کۆمەڵەی کۆنترۆڵ بە شێوازی ئاسای خوێندیان. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٨) فێرخوازی کج کە دابەشکران بۆ (٣٣) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی ئەزموونی و (٣٥) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی کۆنترۆڵ، هەردوو کۆمەڵ هاوتاکران لە چەندین گۆڕاوی وەک (تەمەن بە مانگ، پلەی زیرەکی، كۆنمرەی فێرخوازان بۆ ساڵی پێشوو، نمرەی فێرخوازان لە بابەتی زانست بۆ هەمووان بۆ پۆلی شەشەم، و ئاستی خوێندنی دایک و باوک). توێژەر تاقیکردنەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی ئامادەکرد کە (٢٩) بڕگە بوو بە سێ بژاردەی وەڵام. دڵنیایی کرا لە ڕاستی و جێگیری تاقیکردنەوەکە و توانای جیاکردنەوەی بڕگەکانیان. توێژەر چەندین پلانی وانەوتنەوەی ئامادەکرد بۆ هەردووکۆمەڵ توێژینەوەکە لە (٢٣/١٠/٢٠٢٤) دەستیپێکرد و تا (٢٣/١٢/٢٠٢٤) بەردەوام بوو.لە کۆتایی توێژینەوەکە ، توێژەر بە هاوکاری مامۆستایانی قوتابخانە تاقیکردنەوەکەی جێبەجێکرد لەسەر ئەندامانی نموونەی سەرەکی، داتاکانی کۆکردەوە و بە شێوەیەکی ئاماری شیکردەوە بە بەکارهێنانی ئامرازە ئامارییە گونجاوەکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماری SPSS، ئەنجامەکان دەریانخست کە جیاوازییەکی ئاماری بەرچاو هەیە لە نێوان تێکڕای نمرەی هەردوو کۆمەڵ لە پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە بەرژەوەندی کۆمەڵەی ئەزموونی یە. لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەدا، چەند دەرەنجام، ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ توێژینەوەی داهاتوو خرانەڕوو.
Zitieren
APA
Baker, B. T., & Sabri, W. M. N. (2025). كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, 1(2), 67-92. https://doi.org/10.21271/mj.1.2.4
Vancouver
Baker BT, Sabri WMN. كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education. 2025;1(2):67-92. doi:10.21271/mj.1.2.4
BibTeX
@article{Baker2025,
author = {Baker, Bekhal Tawfeeq and Sabri, Waad Mohammed Najat},
title = {كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی},
journal = {Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education},
year = {2025},
volume = {1},
number = {2},
pages = {67--92},
doi = {10.21271/mj.1.2.4}
}
EUVIMED