کاریگەری ستراتیژیەتی تۆمارکردنی تێبینی لەسەر دەستکەوتی خوێندن لای قوتابییانی پۆلی یازدەمی ئامادەیی لە بابەتی جوگرافیا
Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education · 25.09.2025 · 1 (1) · 53-79
DOI: 10.21271/mj.1.1.15 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, online erschienen am 25.09.2025. Verfasst von Nasiba Rashid Abdullah und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
ئامانجی ئه‌م تو‌ێژینه‌وه‌یه بریتییە لە” زانینی كاریگه‌ری ستراتیژیه‌تی تۆمارکردنی تێبینییەکان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی خوێندن لاى قوتابییانی پۆلی یازدەمی ئامادەیی له بابه‌تی جوگرافیا ‟، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ئەم توێژینەوە توێژه‌ر ڕێبازی ئه‌زموونی پەیڕەوکرد و پشتی به نه‌خشه‌سازی ئه‌زموونی بۆ دوو كۆمه‌ڵه (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی و كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراو ) به‌ست، و كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتی بوو له قوتابییانی کوڕی پۆلی یازدەمی وێژه‌یی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی خوێندنی (202٤- 202٥)، نموونه‌ی بنه‌ڕه‌تی، توێژینه‌وه‌كه(4١)قوتابی کوڕی له‌خۆگرتبوو، كه هه‌ڕه‌مه‌كییانه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكران، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی، كه به ستراتیژیه‌تی تۆمارکردنی تێبینییەکان وانه‌یان پێگوتراوه، (2١) قوتابی له‌خۆگرت، و(20) قوتابیش له‌كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراو، كه به ستراتیژیه‌تی فێربوونی په‌یڕه‌وكراو وانه‌یان پێگوتراوه. هاوسەنگی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (تەمەنی قوتابییان هەژمارکراو بە مانگ، تاقیکردنەوەی زیرەکی، دەستکەوتی خوێندنی باوکان و دایکان، نمرەی جوگرافیا ساڵی پێشوو)، توێژەر هەڵسا بە ئامادەکردنی ئامانجی ڕەفتاری بۆ پێوانەکردن به‌پێی ئاسته‌كانی بلۆم (بیرهێنانه‌وه، تێگه‌یشتن، جێبه‌جێكردن، شیكردنه‌وه )، کە ژمارەیان گەیشتە (١٢٧) ئامانجی ڕەفتاری. توێژەران ئامرازی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی توێژینەوەکە بەکارهێنا، كه ژماره‌ی بڕگه‌كانی گه‌یشته (٥٠) بڕگه، ڕاستگۆییەکەی پشتڕاستکرایەوە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزاییان، و دوای ده‌رهێنانی هاوكۆلكه‌كانی گرانی و ئاسانی و جیاكه‌ره‌وه و جێگرەوە هەڵەکان، جێگیری تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی ڕێگای ئه‌لفا کرۆنباخ، کە ڕێژەی متمانەپێکراوی گەیشتە (٠,٩٠) ، کە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە، بەمەش بڕگەکانی تاقیکردنەوە لە شێوەی کۆتایی لە (٤٣ ) بڕگە پێکهات، دوای جێبه‌جێكردنی ئامرازه‌كانی توێژینه‌وه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و شیكردنه‌وه‌یان به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی هه‌گبه‌ی ئاماری(SPSS)، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لەژێر ڕۆشنایی هەگبە ئامارییەکان لە بەرژەوەندی کۆمەڵەی ئەزموونی بوو، بەمەش له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ر گه‌یشته کۆمەڵێک ئەنجام و ڕاسپاردە و پێشنیاز.
Zitieren
APA
Abdullah, N. R., & Muhammed, R. S. (2025). کاریگەری ستراتیژیەتی تۆمارکردنی تێبینی لەسەر دەستکەوتی خوێندن لای قوتابییانی پۆلی یازدەمی ئامادەیی لە بابەتی جوگرافیا. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, 1(1), 53-79. https://doi.org/10.21271/mj.1.1.15
Vancouver
Abdullah NR, Muhammed RS. کاریگەری ستراتیژیەتی تۆمارکردنی تێبینی لەسەر دەستکەوتی خوێندن لای قوتابییانی پۆلی یازدەمی ئامادەیی لە بابەتی جوگرافیا. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education. 2025;1(1):53-79. doi:10.21271/mj.1.1.15
BibTeX
@article{Abdullah2025,
author = {Abdullah, Nasiba Rashid and Muhammed, Rawa Salih},
title = {کاریگەری ستراتیژیەتی تۆمارکردنی تێبینی لەسەر دەستکەوتی خوێندن لای قوتابییانی پۆلی یازدەمی ئامادەیی لە بابەتی جوگرافیا},
journal = {Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education},
year = {2025},
volume = {1},
number = {1},
pages = {53--79},
doi = {10.21271/mj.1.1.15}
}
EUVIMED