کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی
Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education · 25.09.2025 · 1 (1) · 1-25
DOI: 10.21271/mj.1.1.13 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, online erschienen am 25.09.2025. Verfasst von Shamal Azad Abdullah und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە ئاشنابوونە بە کاریگەرى ستراتیژیهتی(بیربکەرەوە-جووتبە-بەشبکە) لە دەستکەوتی زانستی زیندەزانی لاى قوتابییانى پۆلى دەیەمی زانستى. لەژێر ڕۆشنایی بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە، توێژەران گریمانەیەکی سفری سەرەکییان داڕشت، توێژەران ڕێبازی ئەزموونییان بەکارهێناوە، کە تیایدا دوو گروپی هاوتایان لە قوتابییان هەڵبژاردووە (ئەزموونی و کۆنتڕۆڵکراو). کۆمەڵگەى توێژینەوە پێکهاتبوو لە تەواوی قوتابییانى پۆلى دەیەمی زانستى قوتابخانە حکومییەکان، کە بە ڕۆژ لە ناوەندى پارێزگاى سلێمانی بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) دەوام دەکەن، نموونەی توێژینەوەکە (74) قوتابى کچی لەخۆگرت، کە بەسەر گروپی ئەزموونى دابەشکران، کە (37) قوتابى بوون و بەپێی ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) وانەیان پێ وتراوە، گروپی کۆنتڕۆڵکراو، کە (37) قوتابى بوون و بەشێوەی ئاسایی وانەیان پێ وتراوە، هەردوو گروپەکەش هاوتاکران لەڕووى گۆڕاوەکانى وەک: تەمەنی قوتابییان بەپێی مانگ، دەستکەوتی پێشوویان لە بابەتى زیندەزانى، تێکڕای نمرەی گشتی قوتابییان لە ساڵی پێشوو، پلەی خوێندەواری باوانیان، زیرەکى و تاقیکردنەوەی زانیاری پێشوویان. تاقیکردنەوەى دەستکەوتی زانستی وەک ئامرازی توێژینەوە ئامادەکرا، کە دواجار ژمارەی بڕگەکانی گەیشتە (28) بڕگە، پاشان هاوکۆلکەى گرانى و ئاسانی بڕگەکان و هێزی جیاکاری و کارایی جێگرەوەی هەڵەکان دەرهێنران، پاشان ئەنجامدانی ڕاستگۆیی تاقیکردنەوەکە و جێگرى بە بەکارهێنانى هاوکۆلکەی کودر ریچاردسۆن-20 کە بەهاکەى گەیشتە (0.841) بۆ بڕگەکانى تاقیکردنەوەکە. دواى جێبەجێکردنى ئەزموونەکە بە بەکارهێنانى بەرنامەى ئامارى گونجاو زانیارییەکان شیکرانەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوت جیاوازى بەڵگەدارى هەیە لە ئاستى (a=0.05) لەنێوان ناوەندە نمرەکانى هەردوو گروپی ئەزموونى و کۆنتڕۆڵکراو لە تاقیکردنەوەی دەستکەوتی زانستی لە بەرژەوەندى گروپی ئەزموونى. لە کۆتایی توێژینەوەکەدا کۆمەڵێک پێشنیاز و ڕاسپاردە خرایەڕوو بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانى داهاتوو.
Zitieren
APA
Abdullah, S. A., & Mahmood, I. M. (2025). کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education, 1(1), 1-25. https://doi.org/10.21271/mj.1.1.13
Vancouver
Abdullah SA, Mahmood IM. کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی. Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education. 2025;1(1):1-25. doi:10.21271/mj.1.1.13
BibTeX
@article{Abdullah2025,
author = {Abdullah, Shamal Azad and Mahmood, Idris Mohammed},
title = {کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی},
journal = {Mamosta Journal for Pedagogical Sciences and Teacher Education},
year = {2025},
volume = {1},
number = {1},
pages = {1--25},
doi = {10.21271/mj.1.1.13}
}
EUVIMED