تەکنیکەکانی دەقی وێنەی دەرەکی لە گۆڤاری وێراندا
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 2026
DOI: 10.56422/jka.3.68.1042 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2026. Verfasst von داستان حەسەن und 1 weiteren Autor:innen.
Abstract (Originalsprache)
دەقی وێنەیی،بەرهەمێکی ئەدەبییە، کە دەقێكی نووسراو لەگەڵ وێنەیەك لەخۆدەگرێت،یاخود هەر لەناودەقەکە بە یارمەتی وشەکان وێنەیەک دروستدەکات ،وەک وێنەی ( دار یان باڵندەکان ...تد ) واتە دەقێکە کە وشەکان لەگەڵ توخمە بینراوەکان تێکەڵ دەکات بۆ گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و ئاسان ئەم ژانرە دەتوانێت بە شێوەی جۆراوجۆر وەک کتێبی کۆمیک و ڕۆمانی گرافیکی و کتێبی منداڵان بوونی هەبێت. دەقی وێنەیش دوو جۆری سەرەکی هەیە ئەوانیش ( دەقی وێنەی دەرەکی ) و ( دەقی وێنەی ناوەکی ) یە . دەقی وێنەی دەرەکی دەربارەی وێنەکانی پەیوەندار بە دەقە ئەدەبییەکە دەدوێت ، نموونە ئەو وێنانەی ، کە تەنیا بە زەخرەفە و وێنە و شێوازی تر بوونیان هەیە ، دەقی وێنەی دەرەکی وێنەکە لە دەرەوەی دەقە شعرییەکەیە ، بەڵام پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و بەیەکەوە واتای دەقەکە تەواو دەکات یاخود دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاسان تێگەیشتن لە دەقەکە و هەم بۆ مەبەستی جوانکاری و لە دەقە شعرییەکەدا بەکاردێت . دەقی وێنەی دەرەکی چەند تەکنیکێک لە خۆ دەگرێت ، کە هەر یەک لەم تەکنیکانەش خاوەن خاسیەت و تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیەتی ، تەکنیکەکانی دەقی وێنەی دەرەکیش بریتیین لە ( تەکنیکی وێنەی شێوەکاری ) و ( تەکنیکی وێنەی پۆرترێت ) و ( تەکنیکی وێنەی هێمایی )
Zitieren
APA
حەسەن, د., & بەكر, م. (2026). تەکنیکەکانی دەقی وێنەی دەرەکی لە گۆڤاری وێراندا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. https://doi.org/10.56422/jka.3.68.1042
Vancouver
حەسەن د, بەكر م. تەکنیکەکانی دەقی وێنەی دەرەکی لە گۆڤاری وێراندا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026. doi:10.56422/jka.3.68.1042
BibTeX
@article{2026,
author = {حەسەن, داستان and بەكر, محەمەد},
title = {تەکنیکەکانی دەقی وێنەی دەرەکی لە گۆڤاری وێراندا},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
doi = {10.56422/jka.3.68.1042}
}
EUVIMED