جێندەر لە دیمەنی زمانیدا (بانگەشهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2025 بەنموونە)
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 2026
DOI: 10.56422/jka.3.68.1039 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2026. Verfasst von جیهان ئەحمەد und 1 weiteren Autor:innen.
Abstract (Originalsprache)
پوختە ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان (زمان، جێندەر، و دەسەڵات) لە ناو دیمەنی زمانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025 لە هەرێمی کوردستان بكۆڵیتەوە. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەوەدا کورت دەبێتەوە، کە ئایا زمان لە شەقامەکاندا چۆن ناسنامە جێندەرییەکان بونیاد دەنێتەوە و تا چەند باوکسالاریی زمانی لە گوتاری سیاسیدا ڕەنگدەداتەوە. توێژینەوەکە پشت بە میتۆدی شیکردنەوەی ڕەخنەیی گوتار (CDA) دەبەستێت، بە تێهەڵکێشکردنی تیۆرییەکانی نواندنی جێندەریی (باتڵەر) و ئیتۆسی گوتاریی (مێنگینۆ). بۆ ئەم مەبەستە (200) نموونە لە تابلۆ و دروشمەکانی کاندیدانی هەردوو ڕەگەز شیکار کراون. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە دیمەنی زمانی لە کوردستان هێشتا لە ژێر هەژموونێکی قووڵی باوکسالاریدایە؛ بە جۆرێک، کە پیاوان لە ڕێگەی کێڵگە واتاییەکانی هێز، سەروەری و ململانێ ناسنامەی خۆیان وەک بکەرێکی سەروەر بونیاد دەنێن، لە بەرامبەردا کاندیدە ژنەکان لە ناو کێڵگە واتاییەکانی سۆز، پاشکۆیی حیزبی و خەمخۆریدا قەتیس کراون. توێژینەوەکە دەگاتە، ئەو بڕوایەی، کە زمان لە کاتی بانگەشەدا تەنها ئامرازی گەیاندن نییە، بەڵکو نەخشەیەکی ئایدۆلۆژییە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ناهاوسەنگیی دەسەڵات لە نێوان نێر و مێدا.
Zitieren
APA
ئەحمەد, ج., & عبدالقادر, گ. (2026). جێندەر لە دیمەنی زمانیدا (بانگەشهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2025 بەنموونە). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. https://doi.org/10.56422/jka.3.68.1039
Vancouver
ئەحمەد ج, عبدالقادر گ. جێندەر لە دیمەنی زمانیدا (بانگەشهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2025 بەنموونە). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026. doi:10.56422/jka.3.68.1039
BibTeX
@article{2026,
author = {ئەحمەد, جیهان and عبدالقادر, گەزەنگ},
title = {جێندەر لە دیمەنی زمانیدا (بانگەشهی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2025 بەنموونە)},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
doi = {10.56422/jka.3.68.1039}
}
EUVIMED