جوانییەکانی پارادۆکس لە نمایشی شانۆیی مۆنۆدرامادا,نمایشی شانۆیی(بۆتۆکس) بە نموونە
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 2026
DOI: 10.56422/jka.3.68.1038 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2026. Verfasst von كرمانج مستەفا.
Abstract (Originalsprache)
توێژینەوەیهکە لەژێر ناونیشانی(جوانییەکانی پارادۆکس لە نمایشی شانۆیی مۆنۆدرامادا)، کە نمایشی شانۆیی )بۆتۆکس)وەک نموونەی توێژینەوە وەرگیراوە، کە توانای(پارادۆکس)(*)لەبەرهەمهێنانی واتا و چڕکردنەوەی ئەزموونی شانۆیی دەردەخات، چونکە مۆنۆدراما، بەهۆی بوونی تەنها یەک ئاکتەرەوە لە بونیاتنانی نمایشی شانۆیدا، نوێنەرایەتی ئاڵنگارییەکی جوانیناسی دەکات، کە پێویستی بە بەکارهێنانی میکانیزمە درامییە ئاڵۆزەکانەوە هەیە، کە دیارترینیان پارادۆکسە، کە تەنها لهتەکنیکێکی ڕەوانبێژییەوە بۆ پێکهاتەیەکی فیکری و ئیستاتیکی دەگۆڕێت، کە پەیوەندی نێوان دەق، نمایش و وەرگر دووبارە بنیات دەنێتەوە، توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدی وەسفی شیکاری بەستووە، پارادۆکس لەم توێژینەویە بەشێوەیەک دەردەکەوێ، کە حالەتە دژەکان لە نێوان واقیع و نواندن زەقدەکاتەوە، و ململانێی مرۆڤایەتی لە نێوان ژیان و مردن، نێر و مێ، خود و ئەوی تر ئاشکرا دەکات، بەمەش مۆنۆدراما بۆ تاقیگەیەکی فەلسەفی دەگۆڕێت، کە دڵەراوکێی بوونگەرایی مرۆڤ بەرجەستە دەکات، و بەرهەمەکە ڕەهەندی واتایی پێدەبەخشێت، کە لە ڕاستەوخۆیی بۆ تێرامان و پرسیارکردن تێدەپەڕێت، هەروەها توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە لەوەی، کەپارادۆکس پشکدارە لە شکاندنی باو و سواوەکان و مۆرکێکی فەلسەفی و جوانیناسی بە شانۆگەرییەکە دەبەخشێت، ئەمەش لەڕێگەی تەکنیکی هاودژەکان،کە هزر دەوروژێنن و وەرگر هاندەدەن بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی مانادا، و پێویستی بە لێهاتوویی بەرزی ئاکتەرەوە هەیە، لەڕووی نمایش و گەیاندنەوە، بەتایبەتی لە نمایشەکانی مۆنۆدرامادا، کە بە یەکێک لە دیارترین ڕەنگدانەوەکانی پارادۆکسە شانۆی مۆدێرندا دادەنرێن .(*) پارادۆکس ( Paradox)، لە زمانی عەرەبی بە (مفارقه) دێت، به كوردییهكهشی دهتوانین به (ناكۆكنمایی، پێكناكۆك، یان جیاکاری ودژەواتا) وهریبگێڕین، بەڵام لەبەر ئەوەی ئهم زاراوهیه چهندین ڕهههندی فهلسهفیی و سایكۆلۆژیی و زمانهوانیی هەیە، بۆیە پێمان باش بوو هەر زاراوە لاتینییەكەی بۆ بەكار بهێنین، كە هەڵگری ئەو ڕەهەندانە بێ.
Zitieren
APA
مستەفا, ك. (2026). جوانییەکانی پارادۆکس لە نمایشی شانۆیی مۆنۆدرامادا,نمایشی شانۆیی(بۆتۆکس) بە نموونە. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. https://doi.org/10.56422/jka.3.68.1038
Vancouver
مستەفا ك. جوانییەکانی پارادۆکس لە نمایشی شانۆیی مۆنۆدرامادا,نمایشی شانۆیی(بۆتۆکس) بە نموونە. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026. doi:10.56422/jka.3.68.1038
BibTeX
@article{2026,
author = {مستەفا, كرمانج},
title = {جوانییەکانی پارادۆکس لە نمایشی شانۆیی مۆنۆدرامادا,نمایشی شانۆیی(بۆتۆکس) بە نموونە},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
doi = {10.56422/jka.3.68.1038}
}
EUVIMED