تەنز لە شیعرەکانى عەبدوڵڵا پەشێودا
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 2026
DOI: 10.56422/jka.3.68.1037 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2026. Verfasst von ڕەیان عوسمان und 1 weiteren Autor:innen.
Abstract (Originalsprache)
ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی، ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی ژیان و واقیعی کۆمەڵگەن. شاعیران و نووسەران لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە نەک هەر جوانییەکان، بەڵکو ناشیرینی، ناتەواوی و دژیەکییەکانی کۆمەڵگەش دەخەنە ڕوو. یەکێک لە گرنگترین و کاریگەرترین ئامرازە ئەدەبییەکان بۆ گەیاندنی ڕەخنە و پەیامی چاکسازی، تەنزە؛ کە بە یەکێک لە دیارترین تەکنیکە ئەدەبییەکان دادەنرێت کە ئەدیب و نووسەران بەکاری دەهێنن بۆ دەربڕینی بیروبۆچوونەکانیان لەسەر واقیع. تەنز تەنیا بریتی نییە لە گاڵتە و یاریی زمانەوانی، بەڵکو ئامرازێکی هونەری و ڕۆشنبیرییە بە ئامانجی ئاشکراکردن و خستنەڕووی کەموکوڕی و ناتەواوییەکان؛ هەروەها ڕەخنەگرتنە لە دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگایی و هۆشیاریی وەرگر. بە واتایەکی تر، تەنز بە بەکارهێنانی پێکەنین و گاڵتەجاڕی، ڕاستییە تاڵەکان ئاشکرا دەکات و خوێنەر ناچار بە بیرکردنەوەیەکی قووڵ دەکات. عەبدوڵڵا پەشێو، وەک یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی شیعری نوێی کوردی، بە شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و ڕۆمانسی ناسراوە کە توانیویەتی بە زمانێکی سادە و کاریگەر ببێتە دەنگ لەپێناو گەلەکەی. بەڵام لە پشت ئەم وێنە باوەوە، ڕەهەندێکی دیکەی گرنگ لە شیعرەکانیدا بوونی هەیە، ئەویش ڕەهەندی تەنز و ڕەخنەی گاڵتەئامێزە کە تا ئێستا کەمتر لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە و تیشک بخاتە سەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی تەنز لەلایەن پەشێوەوە وەک ئامرازێک بۆ ڕەخنەگرتن لە دیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.
Zitieren
APA
عوسمان, ڕ., & ڕەشید, س. (2026). تەنز لە شیعرەکانى عەبدوڵڵا پەشێودا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. https://doi.org/10.56422/jka.3.68.1037
Vancouver
عوسمان ڕ, ڕەشید س. تەنز لە شیعرەکانى عەبدوڵڵا پەشێودا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026. doi:10.56422/jka.3.68.1037
BibTeX
@article{2026,
author = {عوسمان, ڕەیان and ڕەشید, سلیم},
title = {تەنز لە شیعرەکانى عەبدوڵڵا پەشێودا},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
doi = {10.56422/jka.3.68.1037}
}
EUVIMED