ڕێژه‌ی په‌تیبوون له نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمی له ئێستادا
گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 2026
DOI: 10.56422/jka.3.68.1026 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2026. Verfasst von ڕێژنه معروف und 1 weiteren Autor:innen.
Abstract (Originalsprache)
توێژینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانییه له بواری زمانه‌وانی كاره‌كیدایه، مه‌به‌ست له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رخستن و نیشاندانی ڕێژه‌ی په‌تیبوون له نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمیدایه، واته ده‌رخستنی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردیی په‌تی له نێوان ئه‌م دوو زمانه‌دا له ئێستادا، گرنگی توێژینه‌وه‌كه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌راوردی ڕێژه‌ی په‌تیبوون له‌نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمی ده‌رده‌خات له ئێستادا. له‌توێژینه‌وه‌كه ڕێبازی وه‌سفی به‌راوردیی ئێستا به شێوه‌ی وه‌سفی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌كارهێنراوه. بۆ گه‌یشتن به ئامانجی توێژینه‌وه‌كه ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه تایبه‌تكراوه به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا زمانی دایك و زمانی فه‌رمی له‌ڕووی ڕێژه‌ی په‌تیبوونه‌وه چه‌ند له‌یه‌كتر جیاوازن؟ یان ڕێژه‌ی په‌تیبوونه‌كه له هه‌ردوو زمانه‌كه چه‌نده و چۆنه؟ چۆنیه‌تیی كاركردنه‌كه‌ی بۆ زمانی دایك ئاخاوتنی شێوه‌زاری(هه‌ولێر، سلێمانی) له ئێستادا وه‌رگیراوه به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كه ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، پیشه‌ی جیاوازی تێدایه، زمانی فه‌رمی گۆڤاری زانكۆی سلێمانی و گۆڤاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین وه‌رگیراوه و كاری له‌سه‌ر كراوه. له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی زمانی فه‌رمی په‌تیتره له زمانی دایك، له زمانی فه‌رمی به‌ڕێژه‌ی (99،24%) وشه‌ی كوردیی په‌تی بوو، به‌ڵام زمانی دایك به ڕێژه‌ی (91،06%) وشه‌ی كوردیی په‌تی به‌كارهاتبوو.
Zitieren
APA
معروف, ڕ., & كاكل, ق. (2026). ڕێژه‌ی په‌تیبوون له نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمی له ئێستادا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. https://doi.org/10.56422/jka.3.68.1026
Vancouver
معروف ڕ, كاكل ق. ڕێژه‌ی په‌تیبوون له نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمی له ئێستادا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026. doi:10.56422/jka.3.68.1026
BibTeX
@article{2026,
author = {معروف, ڕێژنه and كاكل, قەیس},
title = {ڕێژه‌ی په‌تیبوون له نێوان زمانی دایك و زمانی فه‌رمی له ئێستادا},
journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
year = {2026},
doi = {10.56422/jka.3.68.1026}
}
EUVIMED