EUVIMEDEUVIMED entdecken
Crossref

شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی)

دڵشاد مستەفا, سلێمان عەبدوڵلا

گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 02.06.2026 · 2 (67) · 174-199

DOI: 10.56422/jka.2.67.1013 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, online erschienen am 02.06.2026. Verfasst von دڵشاد مستەفا und 1 weiteren Autor:innen.

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (شیكردنەوەیەكی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017-2023)، هەڵسەنگاندنێكی زانستییە بۆ ئەو گۆڕانكارییە ڕیشەییانەی، كە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 بەسەر پێگەی هەرێمی كوردستاندا هاتوون. توێژینەوەكە، تیشك دەخاتە سەر گۆڕانی پێگەی كورد و هەرێمی كوردستان، لە سەردەمێكی هەژموون و فراوانبوونی جوگرافییەوە (2014 -2017)، بۆ قۆناغی پاشەكشە و بەرگری لە قەوارە دەستوورییەكەی. ناوەرۆكی توێژینەوەكە شیكردنەوە بۆ سێ ئاراستەی سەرەكی دەكات: یەكەم؛ پاشەكشەی جوگرافی و سەربازی، كە بووە هۆی لەدەستدانی نزیكەی 40%ی ئەو خاكەی لەژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەدا بوو، بە تایبەت كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان. دووەم؛ گۆڕانی شێوازی ململانێی بەغدا بەرانبەر هەرێم، لە ململانێی سەربازییەوە، بۆ "جەنگی یاسایی و دارایی" ، كە تێیدا دادگای فیدراڵی و پرسی بودجە، وەك ئامرازێك بۆ لاوازكردنی سەربەخۆیی ئابووریی هەرێم بەكار هێنراون. سێیەم؛ مەترسییە جیۆسیاسییە نوێیەكان، كە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەك (ڕێگەی گەشەپێدان و دەروازەی ئۆڤاكۆی)دا دەردەكەون، كە ئامانجیان دابڕانی هەرێمە لە هاوكێشە بازرگانی و نێودەوڵەتییەكان. لە ئەنجامدا، توێژینەوەكە دەردەخات، كە پەرتەوازەیی ناوخۆیی و دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی (ئێران و توركیا)، كاریگەرییەكی نەرێنی قووڵیان لەسەر لاوازبوونی پێگەی دانوستانكاری كورد لە بەغدا هه‌بووه‌، و پێشنیار دەكات لەم قۆناغە پڕ لە مەترسییەدا، یەكخستنی گوتاری نیشتمانی و كاركردن بە ناوەرۆكی دەستوور، تەنیا ڕێگەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

Zitieren

APA

مستەفا, د., & عەبدوڵلا, س. (2026). شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(67), 174-199. https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1013

Vancouver

مستەفا د, عەبدوڵلا س. شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی). گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026;2(67):174-199. doi:10.56422/jka.2.67.1013

BibTeX
@article{2026,
  author = {مستەفا, دڵشاد and عەبدوڵلا, سلێمان},
  title = {شیكردنەوەیه‌كی جیۆسیاسی بۆ پێگەی كورد لە عێراق 2017 - 2023 (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی)},
  journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
  year = {2026},
  volume = {2},
  number = {67},
  pages = {174--199},
  doi = {10.56422/jka.2.67.1013}
}
Kostenlos starten →