EUVIMEDEUVIMED entdecken
Crossref

تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا

سەیوان بیبانی

گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی · 01.03.2026 · 1 (66) · 82-100

DOI: 10.56422/jka.1.66.901 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, online erschienen am 01.03.2026. Verfasst von سەیوان بیبانی.

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

لە تێکستی عیرفانیدا عیشقی مەجازی خۆشەویستیەکی لە ڕادەبەدەرە، پەیوەستە بە تاکەکەسێکی تایبەت، تەواوی نیگا و گرنگی پێدانی عاشق بۆ مەعشوقەکەیەتی، بە جۆرێکە عاشق جگە لە مەعشوق هیچ کەسێکی تر نابینێت و ئارەزوو و ئاواتی تەنها گەیشتنە بە یار، جگە لەوە بە هیچ شێکی تر رازی نابێت. یەکێک لە گرنگترین لێکۆڵینەوەکانی مێژووی ئەدەبیاتی جیهانی بابەتی عیشقە، چونکە لەگەڵ دەرکەوتنی ژیانی مرۆڤایەتی لە دایک بووە، هەندێکیان تا ئێستا لە هزری مرۆڤایەتی ماوەنەتەوە و بەردەوام لە ناو ئەدەبیاتدا دەنووسرێنەوە.دەکرێت بڵێین هیچ ئەدەبیاتێکی جیهانی بێبەش نەبووە لەبابەتی عیشق جا راستەقینەبێت یا مەجازی بێت،عەلی حەریری وەکو شاعیرێکی کلاسیکی کوردی لە مەبەستەکانی عیشقدا شوێنێکی گرنگی لە دیوانەکەیدا پڕکردۆتەوە، سەردەستەی شاعیرانی سەردمی خۆی بووە، باسی دووری و سوتان لەناو عیشق دەکات. ئەم بابەتە جێگای بایەخە،چونکە گرنگی تایبەتی هەیە لە بواری گرێدانی رۆح بە جەستەوە، ئەمەش تێمەیەکی گرنگە لە ناو ئەدەب و عیشقدا، هەروەها گرنگی تێمای عیشق لە شیعری کلاسیکی و شیعرەکانی حەریری دەخاتە روو، چونکە عیشق و شیعر دووهەستی لێک دانەبڕاون. قۆناغەکانی عیشق لە شیعرە کوردیەکانی عەلی حەریری لە چوار چێوەی دیوانەکەیدا دەخەینە ڕوو، کە شوێنی تایبەتی لە شیعری کلاسیکی کوردیدا هەیە.

Zitieren

APA

بیبانی, س. (2026). تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 1(66), 82-100. https://doi.org/10.56422/jka.1.66.901

Vancouver

بیبانی س. تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی. 2026;1(66):82-100. doi:10.56422/jka.1.66.901

BibTeX
@article{2026,
  author = {بیبانی, سەیوان},
  title = {تێمای عیشق لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا},
  journal = {گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی},
  year = {2026},
  volume = {1},
  number = {66},
  pages = {82--100},
  doi = {10.56422/jka.1.66.901}
}
Kostenlos starten →