رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا
Academic Journal of Nawroz University · 2021
DOI: 10.25007/ajnu.v10n1a1097 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Academic Journal of Nawroz University, 2021. Verfasst von Jalal A. Saeed. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY-NC-ND 4.0).
Abstract (Originalsprache)
لە دواى پاشەكشەى رێبازى كلاسيزم و هاتنە ئاراى رێبازى رۆمانسيزم، چيتر (پاكژيى ژانرەكان) دەستەڵاتى نەما و وردە وردە ژانرە ئەدەبييەكان باوەشيان بە يەكدا كرد و ئاوێتەى يەكتر بوون. باشترين و لەبارترين ژانريش بۆ كۆكردنەوە و لە ئامێزگرتنى ژانرەكانى ديكە، رۆمانە. چونكە فەزايەكى فراوانى هەيە و تەنانەت يەكەم هونەرە كە بوارى ئەم تێكەڵكردنەى ژانرەكانى بۆ بڕەخسێت و نەك هيچ رەخنەيەكى لێنەگيرێت، بەڵكو بە داهێنانێكى بەرزيش چاوى لێ بكرێت. ئيتر بەم شێوەيە رۆمان زەمينەى بۆ ديالۆگى نێوان گوتارە جياوازەكان رەخساند كە بە ديارترين سيماى رۆمان دادەنرێت، هەر ئەم ديالۆگەش بووە هۆى هاتنەئاراى زاراوەى دەقئاوێزان كە داواى لابردنى سنوورەكانى نێوان هەموو ژانرە ئەدەبييەكان و تەنانەت تەواوى دەزگا مەعريفيى و رۆشنيريى و هزرييەكانيش، دەكات، چونكە هيچ گومانى تێدا نييە كە تەواوى بەرهەمە ژيارييەكانى مرۆڤايەتى هيچ نين جگە لە چاككردن و پێشخستنى بەرهەمەكانى گەلانى بەرايى. ژياننامەش لە ئەدەبياتى هەموو دنيا و ئەدەبى كوردييشدا، ئامادەييەكى بەرچاوى هەيە و يەكێكيشە لەو ژانرانەى كە رۆمان باوەشى بۆ كردۆتەوە و كەم تا زۆر بووە بە مايەى دەوڵەمەندكردن و پێشخستنى ژانرى رۆمان. هەرچەندە لە رۆمانى كورديدا، بە تايبەتى ژياننامەى بابەتى كەمتر لە رۆماندا ئاوڕى لێ دراوەتەوە، بەڵام لەم (١٠) ساڵەى دواييدا هەوڵ و ئەزموونى باش پێشكەش كراوە. دەقى(ميرنامە) يەكێكە لەو ئەزموونە سەركەوتووانەى كە ژيانى شاعيرى گەورەى كورد ئەحمەدى خانى لە چوارچێوەى رۆمانێكى هونەرييدا خستووەتەڕوو. هەر بۆيە لەبەر تازەيى ئەزموونەكە، بڕيارماندا كە لە هەوڵێكى خاكەڕايانەدا رەنگدانەوەى سيماكانى ژياننامەى بابەتى لە رۆمانى (ميرنامە)دا دەستنيشانبكەين و شييانبكەينەوە. توێژينەوەكەمان لە دوو بەش پێكهاتووە. لە بەشى يەكەمدا، بە شێوەيەكى تيۆريى و لە چەند تەوەرێكى كورتدا، پێناسەى ژياننامە و جۆرەكانى ژياننامە بە گشتيى و ژياننامەى بابەتيى بە تايبەتى و، هەروەها پەيوەندى ژياننامەى بابەتى بە رۆمانەوە خراوەتەڕوو. لە بەشى دووەميشدا، لە رێگەى (پەيوەندى ژياننامەى بابەتى بە مێژووەوە، پەيمانى رۆمان، پەيمانى مەرجەعيى، بەژانركردنى رۆمان)دا، رێگەكانى رەنگدانەوەى ژياننامەى (ئەحمەدى خانى)مان لە رۆمانەكەدا خستووەتەڕوو. لە كۆتاييشدا گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكەمان لە چەند خاڵێكدا چڕ كردووەتەوە و خستوومانەتەڕوو.
Zitieren
APA
Saeed, J. A. (2021). رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا. Academic Journal of Nawroz University. https://doi.org/10.25007/ajnu.v10n1a1097
Vancouver
Saeed JA. رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا. Academic Journal of Nawroz University. 2021. doi:10.25007/ajnu.v10n1a1097
BibTeX
@article{Saeed2021,
author = {Saeed, Jalal A.},
title = {رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا},
journal = {Academic Journal of Nawroz University},
year = {2021},
doi = {10.25007/ajnu.v10n1a1097}
}
EUVIMED