EUVIMEDEUVIMED entdecken
Crossref

کاریگەری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كانی ناحیەى شێخ تەویل

Aran Journal for Language and Humanities · 01.04.2026 · 2 (2)

DOI: 10.24271/arn.2026.02-isc-15 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift Aran Journal for Language and Humanities, online erschienen am 08.04.2026.

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كاریگه‌ری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كانی ناحیەى شێخ ته‌ویل ده‌كۆڵێته‌وه‌، كه‌ له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناحییه‌كانی قه‌زای كه‌لار له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ رووی ئه‌سترۆنۆمییه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان بازنه‌ی (¢¢20:¢55: 34°) و (¢¢09:¢10: 35°) باكوور و هه‌روو هێڵی درێژی (¢¢20:¢09: 45°) و (¢¢57:¢36: 45°) رۆژهه‌ڵات ، به‌ رووبه‌ری كۆی (501.65 كم2)، له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ناحیه‌كه‌ ژینگه‌یه‌كی وشك و نیمچه‌وشكی هه‌یه‌، به‌ تێكڕای بارانی ساڵانه‌ی (613.5 ملم) و تێكڕای گه‌رمیی (21.8°س)، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو ده‌كاته‌ به‌ گرنگترین ئامراز بۆ جێگیربوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كان.توێژینه‌وه‌كه‌ میتۆدی وه‌سفی-شیكارانه‌ به‌كارهێناوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ فایلی به‌رز و نزمیی دیجیتاڵ (DEM12.5M) و سیستێمی زانیارییه‌ جوگرافییه‌كان (ArcMap 10.8.1) و ته‌كنیكه‌كانی هه‌ستكردن له‌ ده‌وره‌و (RS)، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ره‌كی. ئه‌ئامرازه‌ ئاماری-شوێنییه‌كانی وه‌كو دووری پێوانه‌یی، ئاراسته‌ی دابه‌شبوون و نزیكترین دراوسێ بۆ شیكردنه‌وه‌ی شێوازی دابه‌شبوون به‌كارهاتوون.سه‌باره‌ت به‌ ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان، ناحیه‌كه‌ (44 گوند) هه‌یه‌، ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كانهی پێكهاتووه‌ له‌: (5 چه‌می وه‌رزی) كه‌ گرنگترینیان چه‌می مامه‌ران (0.603 ملیار م³ ساڵانه‌) و چه‌می قه‌ڵاتۆپزان (0.532 ملیار م3 ساڵانه‌)، (1 به‌نداو و 4 پۆند)، كۆی ئاوهی گه‌نجینه‌ كراوی (1,666,500 م3)، (39 بیری قوڵ) كه‌ قوڵی له‌ نێوان (62 - 205م) و (34 كانیاو) به‌ به‌رهه‌می (0.1-7.2 م/چركه‌). (20 گوند) پشت به‌ ئاوی بیر و كانی ده‌به‌ستن، (11 گوند) ته‌نها ئاوی بیر، (9 گوند) ته‌نها ئاوی كانی و (4 گوند) هیچ ده‌رامه‌تی جێگیری ئاوییان نیه‌.سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریی تایبه‌تمه‌ندییه‌ سروشتییه‌كان، پشتێنه‌ی نزم (479-732م) به‌ رووبه‌ری (220.38 كم2) و رێژه‌ی (45.45%) گونده‌كان گه‌وره‌ترین به‌شی دانیشتوانیه‌تی. خاكی قاوه‌ی گه‌نم ڕه‌نگ به‌ رووبه‌ری (340.25 كم2) و (75%) گونده‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌وتوون. پشتێنه‌ی لێژی نزم (0-11.1 پله‌) به‌ (93.18%) نشینگه‌ مرۆییه‌كان شوێنی گرنگه‌ بۆ چالاكیی كشتوكاڵی.توێژینه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ به‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كه‌، (22 گوند، 50%) له‌ دوورییه‌كی (0-88.2م) له‌ لقه‌ ئاوییه‌كاندا دوورن، هێڵی ئاوی ژێرزه‌وی (450-500م) زۆرترین نشینگه‌ی مرۆیی هه‌یه‌ (20 گوند، 45.45%). نزیكترین دراوسێ به‌های (z-score=1.21) و ئاراسته‌ی دابه‌شبوون (باشووری رۆژئاوا بۆ باكووری رۆژهه‌ڵات) دابه‌شبوونه‌كه‌ شێوازی هه‌ڕه‌مه‌كی- به‌رشوبڵاوه‌. له‌ رووی دانیشتوانه‌وه‌، ژماره‌ی دانیشتوان له‌ (4,651 كه‌س له‌ ساڵی 2002) به‌رده‌وام كه‌مبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ (2,643 كه‌س له‌ 2019) و (2,451 كه‌س له‌ 2024)، به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ كه‌میی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. (9 گوند) به‌ته‌واوی چۆڵكراون، كه‌ گرنگترینیان كانی گوڵی خواروو، هۆمه‌ر خه‌جانی والی، هۆمه‌ر خه‌جانی علی، چاڵه‌ره‌شی رۆغزایی، هه‌ردوو ترشه‌كه‌، به‌له‌ك ئاوی و گرده‌ ره‌شن.

Zitieren

APA

(2026). کاریگەری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كانی ناحیەى شێخ تەویل. Aran Journal for Language and Humanities, 2(2). https://doi.org/10.24271/arn.2026.02-isc-15

Vancouver

کاریگەری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كانی ناحیەى شێخ تەویل. Aran Journal for Language and Humanities. 2026;2(2). doi:10.24271/arn.2026.02-isc-15

BibTeX
@article{euvimed2026,
  title = {کاریگەری ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شبوونی نشینگه‌ مرۆییه‌كانی ناحیەى شێخ تەویل},
  journal = {Aran Journal for Language and Humanities},
  year = {2026},
  volume = {2},
  number = {2},
  doi = {10.24271/arn.2026.02-isc-15}
}
Kostenlos starten →