EUVIMEDEUVIMED entdecken
Open Access · CC BY 4.0

Psychological Immunity and its Relationship with Self- Esteem among Kindergarten Students of Salahadin University

Mihraban Hussein Saleh, Nian Namiq Sabr

Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.04.2026 · 30 (SpB) · 152-175

DOI: 10.21271/zjhs.30.spb.8 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.04.2026. Verfasst von Mihraban Hussein Saleh und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

پوخته: ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانینی : 1- ئاستی بەرگریی دەروونی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، 2- ئاستی نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، 3- پەیوەندی لەنێوان بەرگری دەروونی و نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین،4- جیاوازی ئاستی بەرگری دەروونیی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن: (یەکەم، چوارەم) و گۆڕاوی شوێنی نیشتەجێبوون(سەنتەری شار – دەرەوەی شار)، 5- جیاوازی ئاستی نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بەپێی گۆڕاوەکانی (قۆناغی خوێندن: یەکەم، چوارەم) شوێنی نیشتەجێبوون (سەنتەری شار، دەرەوەی شار)، توێژەر بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە میتۆدی وەسفی بەکارهێناوە، ئامرازی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە دوو پێوەر، بۆ ئەم مەبەستەش توێژەر پێوەری(بەرگریی دەروونی) بەپشتبەستن بەتیۆری (Olah) و ئەدەبیاتی تر دروستکردووە کەلە چوار تەوەر پێکهاتووە، بریتییە لە تەوەری (متمانە بەخۆبوون- بیرکردنەوەی ئەرێنیی- توانا لەچارەسەری کێشە- پەیوەندی کۆمەڵایەتی) کەلە(58)بڕگە پێکهاتووە، لەگەڵ پێوەری (نرخاندنی خود) کەتوێژەر ئامادەی کردووە بەپشت بەستن بە (بەشەش) توێژینەوەی پێشوو،کەلە (50)بڕگە پێکهاتووە، نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە (100) خوێندکار لەهەردوو قۆناغی(یەکەم- چوارەم)، کۆمەڵگەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (204) خوێندکار لەبەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین، توێژەر بۆ شیکاری داتاو زانیاریە کۆکراوەکانی، کەرەستەی ئاماری(t.test ) بۆ یەک نمونە و دوونموونە، هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، کای سکوێر(كا2) بەکارهێناوە، ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە:1-ئاستی بەرگریی دەروونی لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڵگەدارەو لەئاستێکی بەرزدایە، 2- خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵانی زانکۆی سەڵاحەدین ئاستی نرخاندنی خودیان لەئاستێکی بەرزدایە،3- پەیوەندیی هەیە لەنێوان بەرگریی دەروونی و نرخاندنی خود لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان،4-جیاوازی ئاماریی نییە لەنێوان خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان ،سەبارەت بە ئاستی بەرگریی دەروونی بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن(یەکەم – چوارەم)، شوێنی نیشتەجێبوون(سەنتەری شار- دەرەوەی شار).5- جیاوازی ئاماریی نییە لەنێوان خوێندکاران بەپێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن(یەکەم – چوارەم)، سەبارەت بە نرخاندنی خود، بەڵام جیاوازیی ئاماریی هەیە لەنێوان خوێندکاران بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون،جیاوازیەکەش لەبەرژەوەندی خوێندکارانی دەرەوەی شاردایە.

Zitieren

APA

Saleh, M. H., & Sabr, N. N. (2026). Psychological Immunity and its Relationship with Self- Esteem among Kindergarten Students of Salahadin University. Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(SpB), 152-175. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.spb.8

Vancouver

Saleh MH, Sabr NN. Psychological Immunity and its Relationship with Self- Esteem among Kindergarten Students of Salahadin University. Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(SpB):152-175. doi:10.21271/zjhs.30.spb.8

BibTeX
@article{Saleh2026,
  author = {Saleh, Mihraban Hussein and Sabr, Nian Namiq},
  title = {Psychological Immunity and its Relationship with Self- Esteem among Kindergarten Students of Salahadin University},
  journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
  year = {2026},
  volume = {30},
  number = {SpB},
  pages = {152--175},
  doi = {10.21271/zjhs.30.spb.8}
}
Kostenlos starten →