EUVIMEDEUVIMED entdecken
Open Access · CC BY 4.0

شێوازی ژنانه‌ له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس

Ranjdar Azad Azeez, Hemdad Hussin Bakir

Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.04.2026 · 30 (SpB) · 39-58

DOI: 10.21271/zjhs.30.spb.3 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.04.2026. Verfasst von Ranjdar Azad Azeez und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی "شێوازی ژنانه‌ له‌چیرۆكی ژنه‌ چیرۆكنووسانی كورد و فارس" هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێوازی نووسین‌ له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس؛ چیرۆكی ژنانه‌ وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی كه‌ قالب و چوارچێوه‌یه‌گی دیاریكراوی هه‌یه‌ و به‌زمانێكی ژنانه‌وه‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌ و به‌شێك له‌و تایبه‌تییانه‌ی له‌زمانی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا هه‌یه‌ ده‌كرێت ‌نووسینه‌كانی ئه‌وان له‌نووسینی پیاوان جیابكاته‌وه‌؛ ئه‌وان له‌نووسینه‌كانیاندا په‌نا بۆ وشه‌ و ڕسته‌گه‌لێك ده‌به‌ن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بیر و هزر و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌ژین، له‌وانه‌: كه‌م چیرۆكی ژنانه‌ هه‌یه‌ ده‌یان وشه‌ و ناوی تایبه‌ت به‌ ماڵداری، ئارایش، كه‌ل و په‌لی جوانكاری و دایكایه‌تی ... له‌خۆنه‌گرێت، یاخود وه‌ك چۆن ئه‌وان له‌ڕاستیدا وردبینن و ده‌چنه‌ نێو ورده‌كاری شته‌كانه‌وه‌؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زیاتر سود له‌ وشه‌ڕه‌نگه‌كان وه‌رده‌گرن، تا زیاتر له‌وه‌سفه‌كان وردببنه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ئاستی ڕسته‌سازیشدا زیاتر نووسنه‌كانیان ڕه‌وان و پاراوه‌ و سوود له‌ڕسته‌ی كورت و ساده‌ وه‌رده‌گرن و ئامرازه‌كانی گومانكردن له‌نێو ڕسته‌كانی ئه‌واندا زۆرن. له‌ئاستی گوتاردا ده‌ربڕینه‌كانی ئه‌وان پڕن له‌ هه‌ست، نه‌فره‌ت و نزا و هێمای نازمانی، بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م جیاوازیانه‌ له‌ چیرۆكی ژنه‌ چیرۆكنووسانی كورد و فارسدا به‌پشت به‌ستن به‌ میتۆدی به‌راوردكاری ده‌كرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌قه‌كانی ئه‌وان له‌ئاستی وشه‌ و ڕسته‌ و گوتاردا ئه‌م جیاوازیانه‌ له‌ شێوازی ژنانه‌دا بدۆزینه‌وه‌

Zitieren

APA

Azeez, R. A., & Bakir, H. H. (2026). شێوازی ژنانه‌ له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس. Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(SpB), 39-58. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.spb.3

Vancouver

Azeez RA, Bakir HH. شێوازی ژنانه‌ له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس. Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(SpB):39-58. doi:10.21271/zjhs.30.spb.3

BibTeX
@article{Azeez2026,
  author = {Azeez, Ranjdar Azad and Bakir, Hemdad Hussin},
  title = {شێوازی ژنانه‌ له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس},
  journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
  year = {2026},
  volume = {30},
  number = {SpB},
  pages = {39--58},
  doi = {10.21271/zjhs.30.spb.3}
}
Kostenlos starten →