EUVIMEDEUVIMED entdecken
Open Access · CC BY 4.0

قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا

Mozhda Salah Mohammed, Mohammed Ahmed Hasan

Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.04.2026 · 30 (SpB) · 22-38

DOI: 10.21271/zjhs.30.spb.2 ↗

Kurz gefasst

Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.04.2026. Verfasst von Mozhda Salah Mohammed und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).

AbstractBibliografische AngabenZitierenVerwandte Studien

Abstract (Originalsprache)

ئەفسانە بریتییە لەو چیرۆکە کۆنانەی پاش قۆناغی ئوستوورە، کە لەناو سەرجەم میللەتانی جیهاندا، بەر لە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکانی گێڕانەوە، باو بوون. خوێندنەوەی ئەفسانەکان ڕۆشنایی دەخاتە سەر زۆر باری ژیاری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی میللەتان. کورد، بەو پێیەی یەکێک لە دێرینترین نەتەوەکانی ناوچەکەیە، خاوەن میراتێکی لەبن نەهاتووی ئەفسانەیە. لە توێژینەوەی بەردەستدا، بە پێی تیۆری "گەشتی پاڵەوان"ی جۆزێف کامبڵ، کار لەسەر ئەفسانەی کوردی، بە پێناسە و تێگەیشتنێکی دروستتر لەوەی تا ئێستا لەنێو بەشێکی بەرچاوی توێژەرانی کورددا هەبووە، کراوە. لەم باسەدا، وێڕای بەکارهێنانی زاراوەی ئەفسانە بۆ واتا ڕاستەقینەکەی خۆی، کە چیرۆکەکانی سەردەمی پاش مێژوو دەگرێتەوە، هاوکات خستنەڕووی جیاوازییەکانی لەتەک "ئوستوورە"دا، کە هەرچەندە زادگەی ئەفسانەکانە بەڵام هیچ کات هەمبەری وشەکە نییە، ئەمەش لەو واتا و دەلالەتانەدا دەردەکەوێت کە هەریەک لە دوو زاراوەکە هەڵگرییەتی؛ قۆناغەکانی گەشتی پاڵەوان لە دوو نموونەی ئەفسانەدا پیشان دراوە، دەرکەوتووە ئەم مۆدێلە جیهانییە تا ڕادەیەکی بەرچاو لەگەڵ ئەفسانەی کوردیشدا هاوئاهەنگە.

Zitieren

APA

Mohammed, M. S., & Hasan, M. A. (2026). قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا. Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(SpB), 22-38. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.spb.2

Vancouver

Mohammed MS, Hasan MA. قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا. Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(SpB):22-38. doi:10.21271/zjhs.30.spb.2

BibTeX
@article{Mohammed2026,
  author = {Mohammed, Mozhda Salah and Hasan, Mohammed Ahmed},
  title = {قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا},
  journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
  year = {2026},
  volume = {30},
  number = {SpB},
  pages = {22--38},
  doi = {10.21271/zjhs.30.spb.2}
}
Kostenlos starten →