ڕۆڵى كارگێڕی و ڕامیاریی سامى عەبدولڕەحمان (١٩٧٠- 1975)
Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.04.2026 · 30 (SpB) · 1-21
DOI: 10.21271/zjhs.30.spb.1 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.04.2026. Verfasst von Avin Aziz Khaleel und 1 weiteren Autor:innen. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
يەكێك لەو بابەتانەى كە لە مێژووى هاوچەرخى كورد پێوستە گرنگى پێبدرێت، توێژینەوەیە لەسەر ڕۆلى كەسايەتيیەكان و بە ديارخستنى وێستگەكانى ژيانيان، هاوکات لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕۆڵيان لە گۆڕين و ئاراستەكردنى ڕەوتى مێژوویی ڕووداوەكان، كە بەشێكى گرنگى مێژووى كورد پێكدەهێنن، هەرچەندە توێژينەوە لەسەر كەسايەتيیەكان ئامانجی گرنگ و پڕ بايەخى خۆى هەيە، بەڵام شتێكى ئاسان نيیە بە تايبەتى ئەگەر ڕەوتی ژيانى سياسى و ڕامياریى كەسایەتییەكە پڕ لە هەوراز و نشێو بێت. سامى عەبدولڕەحمان يەكێكە لەو سەركردە سياسيیانەى توانیویەتی لە ناوەڕاستى ساڵانی شەست و حەفتاكانى سەدەى ڕابردوو بەدواوە، شوێنى دیاری خۆى لەنێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی كورد (شۆڕشى ئەيلول و گوڵان) بكاتەوە، هەروەها دانانی بە وەزیری كاروباری باكوور بەردەبازێك بوو بۆ ئەوەی لێوەشاوەیی خۆی بنوێنێت و ڕۆڵى گەورە لە بوارى كارگێڕى و ڕاميارى بگێڕێت. نەنووسینەوەی سەربردەى ژیانی خۆی، سەرباری دەگمەنیی بەڵگەنامەى پێويست و نەبوونی ئەرشیڤی تایبەت بە سامی عەبدولڕەحمان كۆسپی گەورەی بەردەم ئەنجامدانی توێژینەوەكە بوون. گومان لەوەدا نییە میتۆدی توێژینەوەی مێژوویی بایەخ و گرنگی خۆی هەیە، بۆیە هەوڵمانداوە بە سوود وەرگرتن لە ڕێبازی پەسنی (وەسفی) و ڕاڤەکاری ناوەرۆکی توێژینەوەکە بخەینە ڕوو. بۆ ئامادەكردنی ئەم توێژینەوەیە پشت بە كۆمەڵێك بەڵگەنامە و سەرچاوەی تایبەتمەند، هەروەها چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسە نزیكەكانی سامی عەبدولڕەحمان بەستراوە. سامی عەبدولڕەحمان وەك وەزیری كاروبارى باكوور هەوڵيداوە جێ پەنجەى خۆى لە ئاوەدانكردنەوەى ناوچەكانى كوردستان جێبهێڵێت، سەرباری سەرقاڵبوونی بە پۆست و پایە جیاوازەکان لە ماوەی دیاریكراوی توێژینەوەكە (١٩٧٠-١٩٧٥)، بە هۆی ئەوەی نووسەرێكى بە توانا و لێهاتوو بووە، توانیویەتی چەندان ناميلكە و نووسين و گوتارى سياسى بڵاو بكاتەوە.
Zitieren
APA
Khaleel, A. A., & Abdulrahman, D. M. (2026). ڕۆڵى كارگێڕی و ڕامیاریی سامى عەبدولڕەحمان (١٩٧٠- 1975). Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(SpB), 1-21. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.spb.1
Vancouver
Khaleel AA, Abdulrahman DM. ڕۆڵى كارگێڕی و ڕامیاریی سامى عەبدولڕەحمان (١٩٧٠- 1975). Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(SpB):1-21. doi:10.21271/zjhs.30.spb.1
BibTeX
@article{Khaleel2026,
author = {Khaleel, Avin Aziz and Abdulrahman, Dilshad Mahmoud},
title = {ڕۆڵى كارگێڕی و ڕامیاریی سامى عەبدولڕەحمان (١٩٧٠- 1975)},
journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
year = {2026},
volume = {30},
number = {SpB},
pages = {1--21},
doi = {10.21271/zjhs.30.spb.1}
}
EUVIMED