سۆسیۆلۆژیای شیعری به نمونه‌ی شیعره‌کانی (قانع)
Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.06.2026 · 30 (3) · 49-71
DOI: 10.21271/zjhs.30.3.3 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.06.2026. Verfasst von Srusht Jawhar Hawez. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
ئه‌ده‌ب دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه و له ژێر كاریگه‌رى كۆمه‌ڵدایه‌و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانیش وه‌ك تاكێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هۆشیارو به‌ئاگای سه‌رده‌مى خۆیان توانیویانه به‌پێى قۆناغه‌كان هه‌نگاوبنێن و له ئاستى پێشهاته‌كاندابن، واته كۆمه‌ڵ كار له نوسه‌ر ده‌كات، نوسه‌ریش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌یه، بۆیه د‌رك به‌ڕۆڵى شاعیر ده‌كه‌ین، له گرینگى دان و تێگه‌یشتن و هه‌ستكردن به ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕاده‌ى به‌ده‌نگه‌وه چوونى ئه‌دیب بۆ ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌مه‌ش له هه‌ست كردنى به به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر ویژدان و كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤایه‌تى، سۆسیۆلۆژیای شیعریش گه‌ڕانه به‌دواى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه‌و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رى و كارلێككردنه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه، سۆسیۆلۆژیای شیعری له ڕێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له ناوه‌رۆكى ده‌قى ئه‌ده‌بى ده‌یه‌وێت هۆشیارى ده‌سته‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیارى بكات، (سۆسیۆلۆژیای شیعری به نمونه‌ی شیعره‌کانی (قانع) هه‌وڵێكه بۆخوێندنه‌وه‌ى شیعره‌كانى شاعیر به‌پێى ڕه‌هه‌ندی سۆسیۆلۆژیای شیعری، بۆیه به به‌رده‌وامى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ده‌ق و خوێنه‌ردا ده‌كات. ئامانج له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌رخستنی بنه‌ماو ڕه‌هه‌نده‌کانی سۆسیۆلۆژیاو کاریگه‌ری له‌سه‌ر شاعیر‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له شیعره‌کانیداو خستنه‌ڕووی ڕۆڵی سۆسیۆلۆژیا له شیعره‌کانی (قانع)دا.
Zitieren
APA
Hawez, S. J. (2026). سۆسیۆلۆژیای شیعری به نمونه‌ی شیعره‌کانی (قانع). Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(3), 49-71. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.3.3
Vancouver
Hawez SJ. سۆسیۆلۆژیای شیعری به نمونه‌ی شیعره‌کانی (قانع). Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(3):49-71. doi:10.21271/zjhs.30.3.3
BibTeX
@article{Hawez2026,
author = {Hawez, Srusht Jawhar},
title = {سۆسیۆلۆژیای شیعری به نمونه‌ی شیعره‌کانی (قانع)},
journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
year = {2026},
volume = {30},
number = {3},
pages = {49--71},
doi = {10.21271/zjhs.30.3.3}
}
EUVIMED