گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابیان بە ڕێگای خوێندنەوە، لە ڕوانگەی مامۆستایانەوە
Zanco Journal of Humanity Sciences · 15.06.2026 · 30 (3) · 1-21
DOI: 10.21271/zjhs.30.3.1 ↗Kurz gefasst
Fachartikel in der Zeitschrift Zanco Journal of Humanity Sciences, online erschienen am 15.06.2026. Verfasst von Haval Hussein Saeed. Der Volltext ist frei zugänglich (Open Access, CC BY 4.0).
Abstract (Originalsprache)
ئەم توێژینەوەیە باس لە کاریگەری خوێندنەوە لەسەر گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابیان لە کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیدا دەکات، لە ڕوانگەی مامۆستایانی زمانی کوردییەوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە خستنەڕووی بۆچوونی مامۆستایانی زمانی کوردییە دەربارەی کاریگەری خوێندنەوە لە گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابییان، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ستراتیژییەکانی ڕێگای خوێندنەوە و ئەو ئاستەنگییانەی ڕووبەڕووییان دەبێتەوە لە خوێندنەوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لە دیدی مامۆستایانی زمانی کوردییەوە، وەڵامی ئەوە بزانرێت: ئایا خوێندنەوە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابییان؟ ستراتیژییەکانی خوێندنەوە و ئەو ئاستەنگییانە چین، کە ڕووبەڕووی مامۆستایان دەبێتەوە لە کاتی خوێندنەوە؟ ڕێگای وەسفی و شیکردنەوەیی بەکارهاتووە، لەگەل ئەنجامدانی ڕاپرسییەک بە بەشداریکردنی (١١٥) مامۆستای زمانی کوردی قۆناغی بنەڕەتیی. ئەنجامی توێژینەوە دەریخستووە، زۆرینەی مامۆستایان پێیان وایە خوێندنەوەی بابەتەکانی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی، کاریگەری بەرچاوییان هەیە لەسەر گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابییان. هەروەها مامۆستایان بۆ خوێندنەوە ستراتیژی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن باوترینیان (ڕێگای پرسیار و وەڵام، ڕیگای گفتوگۆ و ڕاڤەکردنە)، لەکاتی خوێندنەوەش چەند ئاستەنگییەک ڕووبەڕووییان دەبێتەوە، باوترینییان (زۆری ژمارەی قوتابیانە لە ناو پۆل).
Zitieren
APA
Saeed, H. H. (2026). گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابیان بە ڕێگای خوێندنەوە، لە ڕوانگەی مامۆستایانەوە. Zanco Journal of Humanity Sciences, 30(3), 1-21. https://doi.org/10.21271/zjhs.30.3.1
Vancouver
Saeed HH. گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابیان بە ڕێگای خوێندنەوە، لە ڕوانگەی مامۆستایانەوە. Zanco Journal of Humanity Sciences. 2026;30(3):1-21. doi:10.21271/zjhs.30.3.1
BibTeX
@article{Saeed2026,
author = {Saeed, Haval Hussein},
title = {گەشەپێدانی کارامەییەکانی مەعریفی قوتابیان بە ڕێگای خوێندنەوە، لە ڕوانگەی مامۆستایانەوە},
journal = {Zanco Journal of Humanity Sciences},
year = {2026},
volume = {30},
number = {3},
pages = {1--21},
doi = {10.21271/zjhs.30.3.1}
}
EUVIMED